وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: مووچە بۆ 13 هەزار کەمئەندامی نوێ دەبڕدرێتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، ناوی 13 هەزار کەمئەندام رەوانەی بەغداد کراوە بەمەبەستی بڕینەوەی مووچە بۆیان.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، دوای وەستانی زیاتر لە 10ساڵ لە پرۆسەی ناونووسکردنی نوێی کەمئەندامانی کوردستان رەزامەندی وەرگیرا بۆ ئاڕاستەکردنی ناوەکانیان بە مەبەستی دابینکردنی مینحەی کەمئەندامی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەمئەندامە نوێیانەی کە لە قۆناغی یەکەم زیاتر لە سێزدە هەزار کەسە و پشکنینیان بۆکراوە، نووسراو ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ دەکرێت، بەمەبەستی داواکردنی تەرخانی دارایی بۆ جێبەجێکردنی داوای وەزارەتمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: لە رووداوێکدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ…
Total
0
Share