لە زاخۆ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا

روویداوێکی هاتوچۆ لە زاخۆ روویدا و کەسێک بە سووکی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ رایگەیاند، لە درەنگانێكی شەوی رابردوودا رووداوێکی هاتوچۆ لە  ناوەندی شاری زاخۆ روویدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، رووداوەکە لە کاتژمێر 2:30 خولەکی شەودا روویداوە، کە تیایدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری MG دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە، راستەوخۆ خۆی کێشاوە بە ستوونێكی کارەبادا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بارودۆخی تەندروستی شۆفێرەکە جێگیرە بەڵام زیانێكی زۆری ماددی بەر ئۆتۆمبێڵکەی کەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەنگۆی ئاردە ژەهراوییەکە لە هەولێرە و لە سنووری سلێمانی بۆ دڵنیابوون بەدواداچوون دەکرێت

  بەڕێوەبەری دروستکردن و دانەوێڵەی سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئاشەکانی سلێمانی لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوییەوە ڕایگەیاند، بەدواداچوون دەکەن…
Total
0
Share