ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لە دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ کۆدەبێتەوە بڕیار لە دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان دەدرێت.
ئەگەر لیژنەی بینینی مانگ بتوانن بە بەڵگەوە بینینی مانگ پشتڕاست بکەنەوە، سبەینێ دووشەممە وەک یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەکرێت، ئەگەر بە بەڵگەوە بینینی مانگ پشتڕاست نەکرێتەوە رۆژی سێشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.