ئەو کرێکارەی لە پاڵاوگە نایاساییەکەی دهۆک گیانی لە دەستدا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە

وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک ڕایگەیاند، ئەو کرێکارەی کە لە پاڵاوگەکەی دهۆکدا سوتاوە و گیانی لە دەستداوە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو کەسەی کە لە پاڵاوگەکە سوتاوە خەڵكی شاری بۆکانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بڕیارە بەو نزیکانە تەرمەکەی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکرێتەوە”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا ئەو کەسەی کە لە پاڵاوگەکەدا گیانی لە دەستداوە ناوی ڕزگار محەمەد ئەمینە و ماوەی دوو مانگە سەردانی هەرێمی کوردستانیکردووە بۆ کارکردن.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، 17 ی کانونی یەکەم، ئاگرێک لە پاڵاوگەیەکی نایاساییدا کەوتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و کەسێکی دیکەش بەشێک لە جەستەی سوتاوە، هاوکات لە ڕوداوەکەدا ئۆتۆمبیلی کرێکارە ڕۆژهەڵاتییەکە بەتەواوی سوتاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر راسپاردەی سودانی هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان دەستیپێکرد

لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە بیابانەکانی سەڵاحەدین و نەینەوا هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشی…
Total
0
Share