گۆڕانكارییەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان چین؟

بڕیارە سێ ماددەی دیكە بۆ بەشەخۆراكی مانگانە زیادبكرێن و وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، داوایانكردووە بەشەئاردی هاوڵاتییانی هەرێم باشبكرێت.

لە رۆژانی رابردوودا وەزیری بازرگانیی هەرێم سەردانی بەغدادی كردبوو، لەگەڵ وەزیرانی بازرگانی و پیشەسازیی عێراقدا كۆبووبووەوە و لەبارەی چەندین پرسەوە گفتوگۆیان كردبوو، لەوانە بەشەخۆراك و ئاردی مانگانەی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان.

كەمال موسلیم لەو بارەیەوە بە ئێستای وت، بڕیارە سێ ماددەی دیكە بۆ بەشەخۆراكی مانگانە زیادبكرێن و دوو ماددەی دیكەش بڕەكانیان زیادبكرێن و ئاردی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی شارەكانی تر باشتربكرێت و دوانەكەوێت.

پێشتر بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاردراوە پێكهاتەكانی بەشەخۆراكی مانگانە زیادبكرێن و 250 گرام شیر، 200 گرام چای و كیلۆیەك ئاردی سفر بخرێنە لیستی خۆراكەكانەوە و شەكر و رۆنیش بڕەكانیان زیادبكرێن، بە جۆرێك هەر ئه‌ندامێكی خێزان كیلۆیەك شەكر و لیترێك زەیت وەربگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی تێیدا کارکردن لەو پرۆژەیەدا راگیراوە کە سەرەتای…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: 90% کارەکانی پەرەپێدانی هێڵی یەکی ئاوی دوکان سلێمانی تەواوبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا 90% کارەکانی پەرەپێدانی هێڵی یەکی ئاوی دوکان سلێمانی تەواوبووە، بە تەواوبوونی کۆی…
Total
0
Share