دوای 29 ساڵ لەبێسەروشوێن بوونی هاوڵاتییەکی هەرێم گەڕایەوە

هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی ناحیەی سەروچاوە دوای 29 ساڵ لە بێسەروشوێن بوونی گەڕایەوە هەرێمی کورستان و بە کەسوکاری شادبووەوە.

سەیفوڵا حسێن، هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی سەروچاوەیە لە دەڤەری راپەڕین، بەیانی ئەمڕۆ دوای بێسەروشوێن بوونی بۆ ماوەی 29 ساڵ، لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە ئۆگەنداوە گەڕایەوە هەرێم.

دوای گەڕانەوەی سەیفوڵا، رایگەیاند، لە ساڵی 1996 هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە، ماوەی چەند ساڵێک لە ئۆگەندا زیندانیکراوە، دواتر ئازادکراوە بەڵام نەیتوانیوە بگەڕێتەوە هەرێم.

وتیشی، لەو ماوەیەدا پێنج هاوڕێ و کەسی خۆمم ئاگادارکردەوە کە لە ژیاندا ماوم، بەڵام ئەوان ماڵەوەیان ئاگادارنەکردبووەوە.

سەیفوڵا حسێن، لە ئۆگەندا هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی ئۆگەندی کردووە و خاوەنی منداڵێکە بڕیاریداوە جارێکی دیکە نەگەڕێتەوە ئەو وڵاتە و لە هەرێم درێژە بە ژیانی بدات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین رەوەندی ئێزیدییە لە جیهاندا

لەدوای بە جینۆسایدناساندنی تاوانی دژ بە ئێزدییەکان لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین…
زیاتر ببینە

فەرهاد شامی: ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکانیش شکستیان هێنا یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەین

وتەبێژی هەسەدە ئاشکرایدەکات، لە ئەگەری شکستی هەوڵە دیپلۆماسییەکانیش، یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەن. فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات…
Total
0
Share