سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی ئەرسەلان بایزی کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر سەردانی هەڤاڵ ئەرسەلان بایز، تێکۆشەر و سەرکردەی دیاری یەکێتی و کوردستانی كرد.

لە دیدارەكەدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە هەڤاڵان ئامادەبوون، سەرۆك بافڵ ستایشی رۆڵ و پێگەی دكتۆر ئەرسەلان بایزی  كرد لە مێژووی خەبات و شۆڕشی نوێدا و وتی، “یەكێتی بە شانازییەوە ئەو مێژووە درەوشاوەیە وەبیردەهێنێتەوە”.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دوایین رووداو و گۆڕانكارییە سیاسییەكان كرد و رایگەیاند، “هەموو هەنگاوێكی یەكێتی لەپێناو سەربەرزیی خەڵك و پاراستنی كوردستاندایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share