هۆشداری دەدرێتە ئەو هەژمارانەی وێنەی سەرکێشیکردن بە مین بڵاودەکەنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/ هەولێر هۆشداری دەداتە ئەو (پەیج و ئەکاونت)ـانەی ڤیدیۆ و وێنەی سەرکێشیکردن بە مین بڵاودەکەنەوە.

لە ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/ هەولێر کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، هاتووە، “بەپێی بەدواداچوونەکانمان، لە ماوەی رابردوو کۆمەڵێک (پەیج وئەکاونتی) ناسراو و نەناسراو، گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی سەرکێشیکردن بە (مین و تەقەمەنی) و بەزاندنی سنووری کێڵگەکانی مین و تەقەمەنی کە ناوچەی قەدەغەکراوە، بڵاودەکەنەوە”.

دەشڵێت، ئەو لایەنانە بەجۆرێک وێنە و ڤیدیۆکان بڵاودەکەنەوە، کە مەترسیی مین لای هاوڵاتییان کەمدەکەنەوە و بووەتە هۆکاری روودانی کارەساتی مەرگباری گەورە و قوربانی لێکەوتووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداریش دەداتە ئەو هەژمار و کەسانەی کە کاری هاوشێوە ئەنجامدەدەن و دەڵێت، “رێکاری یاساییان لە دژ دەگرینەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى لەبارەی هۆكارى كۆكردنه‌وه‌ى كتێبی وه‌زیرێكی سەدام ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریى هه‌رێمى كوردستان هۆكارى كۆكردنه‌وه‌ى كتێبێكى وه‌زیری پێشووتری به‌رگریی عێراق ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت، کەسوکاری ئەنفالكراوانى نیگەرانکردووە. له‌…
زیاتر ببینە

ئەزموونەکان ڕوونکردنەوە لەبارەی هاککردنی وێبسایتەکەیان دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی هاککردنی وێبسایتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە بڵاوکردەوە و ئەو…
Total
0
Share