کەشتییە بۆن ناخۆشەکە گەیشتە کەناراوەکانی عێراق

ئەو کەشتییە بۆن ناخۆشەی 19 هەزار سەر گوێرەکەی هەڵگرتبوو گەیشتە کەناراوەکانی عێراق و لە بەندەری ئوم قەسر چاوەڕوانی وەرگرتنی رەزامەندیی داخڵبوونە.

کەشتیی بارهەڵگری نەتنەی کوەیتی، کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر گەیشتە کەناراوەکانی شاری کیپ تاونی باشووری ئەفریقا و بۆنێکی ناخۆشی بڵاوکردەوە تا گەیشتە ئەوەی دەزگاکانی شارەکە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

هۆکاری بۆنە ناخۆشەکەی کەشتییەکە هەڵگرتنی 19 هەزار گوێرەکە بوو کە ماوەیەکی زۆر بوو لە بەرازیلەوە بەرەو عێراق بەڕێکرابوون بەڵام بە درێژایی گەشتەکەیان شوێنەکەیان پاکنەکرابووەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردبوونەوە، ئاژەڵەکان پشکنینی پێویستیان بۆ کراوە و تەندروستییان باشە و هیچ نەخۆشییەکیان هەڵنەگرتووە.

چاوەڕێدەکرێت لەگەڵ گەیشتنی ئەو ژمارە ئاژەڵە نرخی گۆشتی سوور لە عێراق دابەزین بەخۆیەوە ببینێت کە ماوەیەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پارێزگایەكی دیكەی عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە سبەی كرایە پشوو

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە سبەی لە بەغداد كراوەتە پشووی فەرمی، دەسەڵاتیش دراوەتە پارێزگارەكانی…
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: له‌گه‌ڵ هه‌رێم بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لێکتێگەیشتنی گرنگمان هەیە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتووین بۆ بەگەڕخستنەوەی بۆریی بەندەری جەیهانی تورکیا. عەبدولغەنی لە…
Total
0
Share