لایەنە شیعەكان لەو ڕێككەوتنە “پەشیمان بوونەوە” كە لەگەڵ كورددا ئەنجامیان دابوو

یەكێك لە كۆبوونەوەكانی شاندی حكومەتی هەرێم لە بەغداد

لایەنە شیعەكان لەو ڕێككەوتنە “پەشیمان بوونەوە” كە لەگەڵ شاندە كوردییەكە لە بەغداد ئەنجامیان دابوو، جارێكی دیكەش دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەشێك لە میدیاكان بڵاویانكردووەتەوە، لایەنە شیعەكان لەو ڕێككەوتنە پەشیمان بوونەتەوە كە لەبارەی پشكی كورد لە بودجەدا لەگەڵ شاندەكەی هەرێم ئەنجامیاندابوو.

لەلایەكی دیكەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، جارێكی دیكە دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی بودجەوە دواخراوە.

لەلایەكی دیكەوە، سەرچاوەیەك لە بەغداد بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ڕێككەوتنەكە هەڵنەوەشاوەتەوە تەنها سائیرون خالێكیان زیاد كردووە بۆ ڕێككەوتنەكە، ئێستا تاووتوێی ئەو خاڵە دەكرێت لەگەڵ شاندە كوردییەكە”.

ئەو وتانەی بەشیر حەداد لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ شاندی هەرێم بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: بەپێی یاسا دەبێت هەردوو کاندید بکشێنەوە ئەگەرنا کشانەوەی یەک کاندید قبوڵ ناکرێت

سەرچاوەیەک رایدەگەیەنێت، بەگوێرەی یاساکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەبێت هەردوو کاندید پێکەوە بکشێنەوە ئەگەرنا کشانەوەی یەک کاندید قبوڵ ناکرێت.…
Total
0
Share