شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە لە سبەینێ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ کەمێک زیادبوونی خێرایی با، ئەگەری نمە باران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لەگەڵ ئەگەری کەمێک بەفربارینی لەکاتەکانی شەودا، لە سنووری باشووری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەمی هەیە لە دواینیوەڕۆ.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا بارانبارین لەسەر زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک هەندێک کات بارانبارین بەلێزمە دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان بەگشتی ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت، لەکاتی بارانباریندا هەندێک کات هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت و لە زۆربەی لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا بارانبارین کاریگەری کەم دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدی هەرێم: هەردوولا هاوڕابووین لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان

وەفدی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەردانەکەیان بۆ بەغداد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”هەردوولا هاوڕا بووین لەسەر دانانی میکانیزمێک…
زیاتر ببینە

سەۆکی پەرلەمان: شەرمەزارییە لایەنی نەیاری هەرێم کەمتەرخەمیی خۆمان و نەبوونی دەستوورمان بیربخاتەوە

ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەخت لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی دەستوور دەکاتەوە وەک “زەرورەتێکی حەتمی” دەڵێت، “مایەی شەرمەزارییە چەندجارێک…
Total
0
Share