گەریلایەکی خەڵکی ئیستانبول لە نزیک بانە گیانیسپارد

گەریلایەکی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات (یەرەكە) لە تێکهەڵچونێکی چەکداریدا لەگەڵ سوپای پاسداراندا لە نزیک شاری بانە گیانیلەدەستداوە.

کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، “ئەندامێکی باڵی سەربازیی حزبەکەیان ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە لە تێکهەڵچونێکی چەکداریدا لە گوندی (بنەخوێ) لە نزیک بانە، دوای بەرگرییەکی زۆر گیانیسپاردووە”.

سەرچاوە ناوچەییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، گەریلاکەی (یەرەكە) دوای پێنەمانی تەقەمەنی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و ڕێگەی نەداوە بە دیلی بکەوێتە دەست سوپای پاسداران.

دوای گیانلەدەستدانی گەریلاکە، سوپای پاسداران تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ شاری سنە و تا ئێستا نازانرێت ڕێکاری بردنەوەی تەرمەکە جێبەجێکراوە، یان نا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر بەبانکیکردنی مووچە و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بەهای دۆلارەوە داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان دەکات کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار…
Total
0
Share