مایکڵ رۆبن: مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی جاشەکانە نەک کوردستان

مایکڵ رۆبن، توێژەری دیاری ئەمریکی رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان نییە، بەڵکو سەرۆکوەزیرانی جاشەکان و ئەو کەسانەیە کە خیانەتیان لە کورد دەکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەسرور دەرفەتە مێژووییەکانی گەلی کورد دەفرۆشێت، بۆئەوەی بتوانێت ملیارێک دۆلاری زیادەی لە بانکەکانی سویسرا، پەنەما هەبێت.

لەبارەی بافڵ جەلال تاڵەبانیشەوە وتی، “ئەو پاڵپشتیی جەنەراڵ مەزڵوم دەکات و ئەمریکاش بە هەمان شێوە، چونکە شەڕی دژی داعشی کرد، ئەوکاتەی جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی شەڕی داعشی دەکرد، پێشمەرگەکانی مەسرور هەڵاتن و شنگال و موسڵیان رادەستکرد”.

باسی لەوەشکرد، “مەسرور بیرکردنەوەیەکی خێڵەکیی هەیە و خێزان لە سەرووی کوردستانەوە دادەنێت، رۆژێک دێت کوڕەکەشی وادەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەكێتی: یەكێتی داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە ئەو پارەیەی هاتووە بەسەر مووچەخۆراندا دابەشبكرێت

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچەدایە و داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مووچه‌…
زیاتر ببینە

بانكی رافیدەین ئامادەكارییەكانی بۆ بەبانكیكردنی مووچە دەستپێدەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكی رافیدەین دەست بە ئامادەكارییەكانی بۆ بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات. سۆران عومەر،…
Total
0
Share