ئیلیۆن مەسک نازناوی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانی لەدەستدا

ئیلیۆن مەسک بۆ یەکەمجار دوای ئەوەی بۆ ماوەی نۆ مانگ بە بەردەوامی پلەی یەکەمی لە ریزبەندنی 10 دەوڵەمەندەکەی جیهانی  گرتبوو، پلەکەی لەدەستدا و جیف بیزوس شوێنی گرتەوە.

بەپێی داتاکانی بلومبێرگ، ئیلیۆن مەسک لە پلەی یەکەمی ریزبەندی 10 دەوڵەمەندترین کەسی جیهان هاتووەتە خوارەوە ئەمەش پاش ئەوەی بەهای پشکەکانی کۆمپانیای تسێلا بە رێژەی 7.2% دابەزینی بەخۆیەوە بینی و سامانەکەی بۆ 197.7 ملیار دۆلار دابەزی.

لە ریزبەندییەکەدا جیف بیزوسی خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن بووە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و سامانەکەی گەیشتە 200.3 ملیار دۆلار.

لەدوای ساڵی 2021 ەوە ئەمە یەکەمجارە بیزوس یەکەمی ریزبەندی دەوڵەمەندترینەکانی جیهان بگرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share