نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

نرخی نەوت ئەمڕۆ لە بازاڕەكاندا سەقامگیربوو، پاش دوو رۆژ لە بەرزبوونەوەی نرخ، بەهۆی نزیكبوونەوەی كۆبوونەوەی سەرەكیی هاوپەیمانیی ئۆپیك پڵەس كە بڕیارە تیایدا سیاسەتی بەرهەمهێنان بۆ ساڵی داهاتوو دیاریبكرێت.

بەیانیی ئەمڕۆ نرخی خامی برێنت گەیشتە خوار 83 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، پاش بەرزبوونەوەی بەڕێژەی نزیكەی 4% لەماوەی دوو دانیشتنی رابردوودا، لەگەڵ دابەزینی خامی رۆژئاوای تەكساس بۆ كەمتر لە 78 دۆلار.

سعودیەی خاوەن پێگەی بەهێز لە ئۆپیك+ فشار لەسەر ئەندامانی دیكەی رێكخراوەكە دەكات بۆ چوونە پاڵی و سنوورداركردنی بەرهەمهێنان بۆ رێگری لە زیادبوونی نەوت لە ساڵی داهاتوودا، بەڵام رووبەڕووی بەرهەڵستیی وڵاتانی وەك ئەنگۆلا و نەیجیریا دەبێتەوە بەر لەو كۆبوونەوەیەی بڕیارە لەكاتێكی دیكەی ئەمڕۆدا بەڕێوەبچێت.

ئۆپیك+ تاوتوێی كەمكردنەوەی بەكۆمەڵی نەوت دەكات رۆژانە بە بڕی یەك ملیۆن بەرمیل یان زیاتر، لەكاتێكدا كەمنەكردنەوەی بەرهەمهێنان فشار لەسەر نرخ بەرەو دابەزینی زیاتر دروستدەكات، كە لە ئاكامیدا لەماوەی دوو مانگی رابردوودا بەڕێژەی نزیكەی 13% دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە.

بابەتی پێشتر

پێشەوا هەورامانی: تا داهاتەکان لە دەست حکومەتی هەرێمدا بوون شایستەی سەرجەم فەرمانبەرانی خۆی خەرجکردووە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share