بانکی دیجیتاڵیی ئێف ئای بی ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا بەشداربووانی ئەو بانکە، بە چەند هەنگاوێکی ئاسان و خێرا و لە هەر کارتێکی بانکیی عێراقییەوە، دەتوانن پارە بخەنە سەر هەژمارەکەیان بەبێ هیچ عمولەیەک.
هەنگاوەکان بەم شێوەیەن:
– لە ئەپەکەوە (پارەدانان) دابگرە
– (پارەدانان بە کارت) دابگرە
– (جۆری کارتەکە) هەڵبژێرە
– بڕی پارەی زیادکراو بنووسە و ناسنامەکەت پشتڕاست بکەرەوە
– وردەکاریی کارتەکەت بنووسە (ناو و ژمارەی سەر کارتەکەت)
بەم شێوەیە، لەمەودوا مووچەخۆران دەتوانن لە هەر بانکێکی عێراقییەوە، بەم چەند هەنگاوەی باسکرا، مووچەکانیان بخەنە سەر هەژماری ئێف ئای بی بەبێ هیچ عمولەیەک و هەرکاتێک ویستیان، پارەکە ڕابکێشن.