وەزارەتی بازرگانیی هەرێم: بەرهەمی ناوخۆ هەناردەی ئەمریکا دەکەین

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایدەگەیەنێت، کار بۆ ئەوە دەکرێت بەرهەمی ناوخۆی هەرێم هەناردەی ئەمریکا بکرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فەتحی مودەریس راوێژکاری پەیوەندییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە باربارا ئابێل بەرپرسی پەیوەندییە ئابوورییەکان لە ژووری بازرگانیی ئەمریکی کرد و لە میانەی ئەو سەردانەیدا چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە رەوشی ئابووری هەرێم و ئەمریکا باسی لێوە کرا.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمدا  هاتووە، لەگرنگترین ئەو پرسانە بابەتی ناردنی بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم بوو بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، چەندین کۆمپانیای ئەمریکی لە رێگای ژووری بازرگانیی ئەمریکی داوایان کردووە کە لە ژینگەی بازرگانی و پرۆژەکان لە هەرێم بزانن و هەوڵ بدەن بە کاراکردنەوەی پەیوەندی لە بوارەکانی پیشەسازی خۆراک و هەناردەکردنی بەروبووم بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: بۆ ڤایرۆسی هانتا ئامادەکاریمان کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی تایبەت بە نەخۆشیی ڤایرۆسی هانتا بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکاری کراوە و هیچ توشبوویەکیش…
Total
0
Share