ئەلەند ویستی دایکی رزگاربکات، خۆی گیانیلەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندێکی سەر بە ناحیەی شوان، منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان لە رووداوێکدا ویستی دایکی رزگاربکات، بەڵام خۆی گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی قەڵاتەی سەر بە کۆمەڵگەی خاڵخاڵانی ناحیەی شوان، منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان بەناوی ئەلەند هاوار ئاغالە، لەکاتێکدا تەزووی کارەبا دایکی گرتووە ویستوویەتی رزگاری بکات خۆی گیانیلەدەستداوە.

ئاشکراشیکرد، لەو کاتەدا دایکی ئەلەند لەسەربانی ماڵەکەیان سەرقاڵی هەڵخستنی جلوبەرگ بووە تەنافی جل هەڵخستنەکە تەزووی کارەبای تێدا دروستبووە و کارەبا گرتوویەتی، ئەلەند ویستوویەتی دایکی رزگاربکات و هەوڵێکی زۆری داوە، بەڵام سەرەنجام تەزووی کارەبا ئەویشی گرتووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

باسیلەوەشکرد، دایکی ئەلەند بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی کۆیە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

بابەتی پێشتر

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە عێراق 31 ملیۆنی تێپەڕاندووە

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی گەیشتنی وەفدەکەی چاودێریی دارایی عێراق بۆ هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share