ئەبرامۆڤیچ بیر لە دوورخستنەوەی لامپارد و دابینکردنی هاوڕێکەی دەکاتەوە

ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ وەک یەکێک لە پاڵێوراوەکان بۆ جێگەی لامپارد لە شیڤچینکۆ دەڕوانێت

یانەی چێڵسی ئینگلیزی زنجیرەیەک ئەنجامی خراپی تۆمارکردووە و خاوەنداریەتی یانە ئینگلزیەکە، بە ناچارییەوە بیریان لە دوورخستنەوەی لامپارد و تەرخانکردنی ئەندرێ شیڤچینکۆ کردووەتەوە.

شیڤچینکۆی ئۆکرانی یەکێکە لە داواکراوان بۆ شوێنگرتنەوەی فرانک لامپارد، دوای ئەوەی ڕاهێنەرە ئینگلیزیەکە لەکۆتا شەش ڕوبەڕوبوونەوەدا چوار دۆڕاندنی تۆمارکرد و لە پلەی یەکەمەوە بۆ هەشتەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ دابەزی.

ماڵپەڕی “لو 10 سپۆرت”ی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی چێڵسی لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەنجامە خراپەکاندا بیر لە دوورخستنەوەی لامپارد دەکەنەوە، وەک شوێنگرەوەش چاودێری ئەندرێ شیڤچینکۆی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆکرانیا و یاریزانی پێشووی یانەکەیان کردووە.

شیڤچینکۆ لەدوای وازهێنان وەک ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو کاری لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە، لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ جامی نەتەوەکانی 2020 یەکەمی گروپەکەی بووە و پێشەنگی لە هەڵبژاردەی پۆرتوگال گرتووە.

سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، ڕاهێنەرەکەی ئۆکراین پەیوەندی هاوڕێیانەی توندوتۆڵی لەگەڵ ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی یانەی چێڵسی هەیە و چەند جارێکیش لە دانیشتگای یاریگای ستامفۆرد بریج بەیەکەوە دەرکەوتوون، سەرۆکە ڕووسیەکە سەرسامە بە تواناکانی شیڤۆ و بڕیاریداوە لە حاڵەتی دوورخستنەوەی لامپارد ڕاستەوخۆ وەک ڕاهێنەری یانەکە دەستنیشانی بکات.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممەی خولەکانی ئەوروپا

بابەتی دواتر

پۆچتینۆ ئەستێرەکانی سەردەمی تۆتنهام کۆدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share