لە رووباری خابوور تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تەرمی کەسێک لە رووباری خابوور لە سنووری زاخۆ دۆزرایەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تەرمەکە گەنجێکی تەمەن 24 ساڵانە، و هیچ ئاسەوارێکی ئەشکەنجە بەسەر جەستەیەوە نییە و بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی پزیشکی داد کراوە.