لە پارێزگاکانی هەڵەبجە و دهۆک لەئەمساڵدا زیاتر لە 800 ملیم باران باریوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و ئامارەکە دەریخستووە، جگە لە سەنتەری سلێمانی کە بڕی باران بارینی ئەمساڵی کەمترە بەراورد بە ساڵی پار، لە سێ پارێزگاکەی دیکە بڕی بارانبارینی ئەمساڵ زیاتر بووە.

بە گوێرەی داتاکان، لە پارێزگای سلێمانی لە ئەمساڵدا، 672.5 ملیم باران باریوە، لە کاتێکدا لە پارساڵدا، 732.8 ملیم بووە.

لە پارێزگای هەولێر لە ئەمساڵدا، 584.2 ملیم باران باریوە، لە کاتێکدا لە پارساڵدا، 251.9 ملیم بووە.

لە پارێزگای دهۆک لە ئەمساڵدا، 823.3 ملیم باران باریوە، لە کاتێکدا لە پارساڵدا، 388.4 ملیم بووە.

لە پارێزگای کەرکوک لە ئەمساڵدا، 346.4 ملیم باران باریوە، لە کاتێکدا لە پارساڵدا، 244.9 ملیم بووە.

لە پارێزگای هەڵەبجە لە ئەمساڵدا، 811.2 ملیم باران باریوە، لە کاتێکدا لە پارساڵدا، 514.6 ملیم بووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای لوتکە زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی ئەو کۆچبەرانەی لە بەریتانیان بۆ رواندا ئاشکرادەکات

سەرۆکی دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، لیژنەی هاوبەشی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی بەریتانیا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە پڕۆژەیاسای “رواندای سەلامەت”…
Total
0
Share