قوباد تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بەو ئاراستەیەن کێشەکانی هەرێم و بەغدا بەشێوەیەکی بنەڕەتی بەپێی دەستور چارەسەر بکرێن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران سەردانی کونسوڵخانەی ئیماراتی کرد و لەلایەن ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهیری، کونسوڵی گشتیی ئیماراتەوە پێشوازی لێکرا و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا کرد. قوباد تاڵەبانی ئەزمونی سەرکەوتووی گەشەسەندنی ئیماراتی بە گرنگ ناوبرد و خواستی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ سودوەرگرتن لە گەشەسەندنی ئەو وڵاتە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەموو جۆرە کارئاسانییەک پێشکەشی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی بکات بە تایبەتیش لە بوارەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.

لە تەوەرەێکی دیکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و دواین پێشهاتەکان تاوتوێ کران، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هەوڵەکانمان بەو ئاراستەیەن هەموو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەشێوەیەکی بنەڕەتی بەپێی دەستور چارەسەر بکرێن.

جێگری سەرۆک وەزیران سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیش رایگەیاند، نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابکەوێت و پێویستە لەو وادەیەی بڕیارە بەم نزیکانە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دیاری بکرێت، هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

پەروەردەکانی سلێمانی لەبارەی پشووەوە سەرپشک دەکرێن

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دهۆك چوار جادووگەر دەستبەسەركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك دەستگیركردنی چوار جادووگەری ڕاگەیاند. هێمن سلێمان، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە لێدوانێكدا…
Total
0
Share