وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارەیەک دەرفەتی خوێندن لە ئاستەکانی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی وڵاتی چین رادەگەیەنێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مامۆستاو فەرمانبەران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، کە وڵاتی کۆماری چینی میللی دەرفەتی خوێندنى ماستەرو دکتۆراى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە.
ئاماژەی بەوەشدا، هەرکەسێک هەڵگری مەرجی داواکراوە و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانى چین هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی چەند تێبینییەک دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی لینکى تایبەتەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات.
بۆ خوێندنەوەی مەرج و تێبینییەکان کلیک لەم لینکە بکەن.
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری کلیک لەم لینکە بکەن.