هۆشداری دەدرێت لە “ناشرینکردنی” هەناری هەڵەبجە لە بەریتانیا

دوای ئەوەی ئەمساڵ چەندین بارهەڵگر هەناری هەڵەبجە ڕەوانەی وڵاتی بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپاکرا، ئێستا بەهۆی بڵاوکردەنەوەی جۆرێک هەناری خراپەوە هۆشداری دەدرێت ناوبانگی هەناری هەڵەبجە خراپ نەکرێت.

بەشێک لەو هاوڵاتییە کوردانەی لە وڵاتی بەریتانیا دادەنیشن، لای خۆیانەوە وێنەی جۆرێک هەناریان بڵاوکردووەتەوە کە کوالێتی خراپە و بەراورد ناکرێت بە باشی هەناری هەڵەبجە.

ئەو کوردانە ڕایانگەیاندووە، ” لەبەشێک لەشارەکانی وڵاتی بەریتانیا جۆرە هەنارێکی خراپ و تەنانەت بێکەڵک لەمارکێتەکاندا بەناوی هەناری هەڵەبجەوە فرۆشراوە ئەوەش نیگەرانی ئێمە و کڕیارانی لێکەوتووەتەوە، بەو پێیەی نرخی هەنارەکە گرانە و کوالیتی و جۆرەکەشی بێکەڵکە، بۆیە داواکارن سنورێک بۆ ئەو کارە دابنرێت و کوالێتی و ناوبانگی هەناری هەڵەبجە ناشیرین نەکرێت”.

لەسەر ئەم پرسە ئازاد محەمەد، کە بە جوتیارە نمونەییەکەی هەڵەبجەش ناسراوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێمە بیستومانە کە جۆرێک هەناری خراپ بەناوی هەڵەبجەوە لە بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە، ئەوە لێدانە لە هەناری جوان و بەناوبانگی هەڵەبجە”.

ئێستاش هەناردەکردنی هەناری هەڵەبجە بۆ ئەوروپا و بەریتانیا بەردەوامە و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا دەیان تۆنی دیکەی هەناری هەڵەبجە ڕەوانەی بەریتانیا بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە زووترین کاتدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە لیستی ناوی ئەو کەسانەدا دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان…
Total
0
Share