شێوازی رۆیشتنمان کەسایەتیمان دیاریدەکات؟

شێوازی رۆیشتنمان بەشێکی گرنگە لە ناسنامەی کەسیمان، رەنگە شێوازی رۆیشتن رەنگدانەوەی شێوازی ژیان و مەیل و سیفەتی کەسایەتیمان بێت.

تیمێکی توێژەرانی زانکۆی ماریمۆنت لە ئەمریکا توێژینەوەیەکیان لەسەر شێوازی رۆیشتن بۆ کۆمەڵە کەسێک ئەنجامداوە بە بەکارهێنانی چەند پرسیار و تاقیکردنەوەیەک.

ئەنجامەکان دەریانخستووە کە پەیوەندییەکی نزیک لە نێوان شێوازی رۆیشتن و هەندێک تایبەتمەندی سەرەکی کەسایەتیدا هەیە، وەک:

– سەربەخۆیی: رۆیشتن بە هەنگاوی جێگیر و دڵنیا، زیاتر پەیوەستە بە کەسایەتی سەربەخۆ و بەهێزەوە.

– کراوەیی بەرامبەر بە ئەزموونی نوێ: ئەو کەسانەی بە هەنگاوی خێرا دەرۆن، کەسانی کراوەن بەڕووی ئەزموونە نوێیەکاندا.

– متمانە بەخۆبوون: ئەوانەی بەشێوەیەکی راست دەڕۆن و سەریان بەرزدەکەنەوە لەکاتی رۆیشتندا، سیفەتی کەسایەتییان گوزارشت لە متمانە بەخۆبوون و گەشبینی دەکات.

توێژینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە شێوازی رۆیشتنمان دەتوانێت کاریگەری قووڵی لەسەر کەسایەتی و شێوازی بیرکردنەوەمان هەبێت.

هەندێک هۆکار هەن کاریگەرییان لەسەر شێوازی رۆیشتنمان هەیە، کە بریتین لە:

– تەمەن: منداڵان جیاوازتر لە گەورەکان دەڕۆن، هەروەها کەسانی بەتەمەن جیاوازتر لە گەنجان دەڕۆن.

– تەندروستی: نەخۆشی و برینداربوون کاریگەری لەسەر شێوازی رۆیشتنمان هەیە.

– مەزاج: هەستەکانمان کاریگەرییان لەسەر شێوازی رۆیشتنمان هەیە، بۆ نمونە کەسێکی دڵتەنگ جیاوازتر لە کەسێکی دڵخۆش دەڕوات.

– کەسایەتی: سیفەتی کەسایەتی کاریگەری لەسەر شێوازی رۆیشتنمان هەیە، بۆ نمونە کەسێکی متمانە بەخۆبوون بەشێوەیەکی جیاوازتر لە کەسێکی شەرمن دەڕوات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share