ڕاپرسییەك: 14%ی خەڵك پێشبینی داگیركردنی زەوی دەكەن لەلایەن بوونەوەرە ‏ئاسمانییەكانەوە

وێنەی زۆر باو دەربارەی بوونەوەرە ئاسمانییەكان

ڕووپێوێكی جیهانی كە كۆمپانیایەكی ڕاپرسیی فەرەنسی (ئیبسۆس) ئەنجامیداوە، ‏دەریدەخات 14%ی دانیشتووانی جیهان باوەڕیانوایە لەمساڵدا داگیركارییەكی بوونەوەرە ‏ئاسمانییەكان ڕوودەدات.‏

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی كۆڕبەندی ئابوریی جیهانی بڵاویكردووەتەوە، زیاتر لە كەسێك لە ‏كۆی 10 كەس لە جیهاندا پێشبینی داگیركاری لە بۆشایی ئاسمانەوە دەكەن، بەپێی ‏ڕاپرسییەك كە 22 هەزار كەسی پێگەیشتووی لە 33 وڵاتی جیاوازی جیهان گرتووەتەوە، ‏لەنێو ڕاپرسییەكەدا دەردەكەوێت یەك لەسەر سێی ئەوانەی لە هندستان ڕایان وەرگیراوە، ‏پێشبینی دەكەن لەمساڵدا بوونەوەرە ئاسمانییەكان سەردانیان بكەن.‏

لەنێو بیروباوەڕەكانی دیكە، 16%ی خەڵكی پێیانوایە ئەگەری هەیە زەوی بەر ‏هەسارەیەكی دیكە بكەوێت، هەروەها 39% پێشبینی ڕوودانی كارەساتی سروشتی لە ‏شارەكانیاندا دەكەن، 34%یشیان بەدووری نازانن چەكی ئەتۆم لە شوێنێكی جیهاندا ‏بەكاربهێندرێت و، 27%یش ترسیان لە سەرهەڵدانی زیرەكیی دەستكرد هەیە.‏

لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا بواری گەشبینی لە ساڵی 2022دا هەیە، زۆرینەی بەشداربووانی ‏ڕاپرسییەكە باوەڕیانوایە ساڵی نوێ باشتر و زیاتر ئارامبەخش دەبێت لە ساڵی پێشوو، ‏هەروەك یەك لەسەر سێیان باوەڕیان وایە كۆمەڵگا زیاتر لێبوردە دەبێت بەهۆی پەتا ‏جیهانییەكەوە.‏

ڕاپرسییەكە گەشبینی لەبارەی سەقامگیریی بازاڕی پشكەكان ئاشكرادەكات، هەروەها زیاتر ‏لە نیوەی بەشداربووان باوەڕیانوایە كە 80%ی دانیشتووانی جیهان دەستیان بە لانیكەمی ‏ژەمێك ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا دەگات لە ساڵی 2022دا.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نامۆترین ژمارەكانی گینس لە 2021دا
بەهێزترین قرقێنە، گەورەترین دەم و باڵابەرزترین تازەلاو تۆماركراون

دەیان ژمارەی پێوانەیی بەمدواییە لەنێو كتێبی گینس-ی جیهانی لەماوەی ساڵی ‏‏2021دا تۆماركراون، وەك هەمیشە هەندێكیان نامۆ و ناباو…
Total
0
Share