باوکێک بە ئۆتۆمبێلەکەی منداڵەکەی خۆی دەشێلێت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا

لە رووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆدا لە ئیدارەی سۆران، باوکێک بە ئۆتۆمبێلەکەی کوڕە دوو ساڵانەکەی شێلا و بەهۆیەوە کوڕەکە گیانیلەدەستدا.

هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی رووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری شێلان، لە لایەن ئۆتۆمبیلی جۆری پیک ئاپ میتسوبیشی دەبڵ، لە گوندی بێلنگری سەر بە قەزای رواندز، بەداخەوە لە ئەنجامی رووداوەکە باوکێک منداڵە دوو ساڵانەکەی شێلا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

لە راگەیەندراوەکەدا، هاتوچۆی سۆران، داوا لە شوفێران دەکات پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بەردەستە

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، چەند رۆژێکە ڤاکسینی پەتا وەرزییەکان گەیشتووەتە بنکە تەندروستییەکان و هاوڵاتییان دەتوانن خۆیان بکوتن.…
Total
0
Share