بەهۆی گرانفرۆشی و پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سێ بریکاری کارگەکانی غازی ماڵان دادەخات.
ئەمڕۆ دوشەممە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، بههۆی دابیننهكردنی غاز وهك پێویست بۆ هاوڵاتیان و هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکەی، لیژنه هاوبهشهكان سێ شوێنی بریکاری کارگەکانی غازی ماڵانی داخست و خاوەنەکانیشیان رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکەنەوە.