حکومەتی هەرێم لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم لەسەر پرسی هەناردەکرنەوەی نەوت و چەند پرسێکی دیکە کۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی ئەیلولی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و خستنەڕووی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی رۆژی 9ی ئەیلولی 2025ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆدەکات.

باس لەوەشدەکات، كۆنووسی هاوبەشی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەڕۆژی 2ی ئەیلولی 2025، تایبەت بە پێشنیاریان سەبارەت بە پیادەكردنی یاسای راژە و خانەنشینیی پێشمەرگە ژمارە (38)ی ساڵی 2007 دەخرێتەڕوو.

بەپێی راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، راسپاردەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری، سەبارەت بە ئاسانكاریی پێشینە و قەرزەكانی تایبەت بە (خانووبەرە، كشتوكاڵ، پیشەسازی، نیشتەجێكردن و گەشتیاری) بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوە دەبن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە کۆتاییدا و لە چوارچێوەی پرۆسەی یەكخستنەوەی رێكارە داراییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی، چەند پێشنیار و راسپاردەیەكی وەزارەتی دارایی بۆ یەكخستنی رێكار و رێنماییەكانی باج و رێژەكانیان، لەنێوان دامەزراوەكانی باج لە هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ دەخرێتەڕوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروانێکی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو کۆبانی بەڕێکەوت

کاروانێکی هاوکارییە مرۆییەکان کە لە 24  بارهەڵگر پێکهاتووە، بەرەو کۆبانی بەڕێکەوت. کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) رایگەیاند، کاروانێکی…
Total
0
Share