بەڕێوەبەری گشتیی نوێی کارەبای سلێمانی دەستبەکاربوو

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەنوەر حەمە سەعید وەک بەڕێوەبەری نوێی گشتیی کارەبای سلێمانی دەستبەکاردەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، “بە ئامادەبوونی كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا و بەرپرسانی وەزارەت، رێوڕەسمی رێزلێنان و سوپاسکردنی سالار حوسامەدین، بەڕێوەبەری پێشووی گشتیی کارەبای سلێمانی و دەستبەکاربوونی ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوەبەری نوێ بەڕێوەچوو”.

دەشڵێت، “وەزیری کارەبا سوپاسی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی کارەبای سلێمانی کرد و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ  بەڕێوەبەری نوێی کارەبا خواست”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كرێكاران پایەیەكی سەرەكین بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پایەیەكی سەرەكیی كۆمەڵگەكەمانن بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە…
Total
0
Share