ڕووداوێکی هاتووچۆ سێ برینداری لێدەکەوێتەوە

لەناو شاری کەلار بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە، لە نزیک مزگەوتی بوخاری، سێ کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا مینی پاس، لە نزیک مزگەوتی بوخاری، ویستویەتی پێچکردنەوە ئەنجامبدات و بە ئاڕاستەی بازاڕ بگەڕێتەوە، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێڵی کروز، لە گەڕەکی کەلاری کۆنەوە بە ئاراستەی بازاڕ هاتووە پێکیانداداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕووداوەکەدا شۆفێر و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری جیلی کروز برینداربوون، کە لە دایکبووی ساڵەکانی 2007 2008 و 2009ن.

ئەوەشی خستەڕوو، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: كێشەی تەكنیكی لە كامێراكانی تیژڕەویی هەولێر-كەركوك دروستبووە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی كێشەیەكی تەكنیكییەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە. هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری شوفێران دەكەینەوە كە…
Total
0
Share