بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 210 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 210 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 210 ملیۆن و 462 هەزار و 654 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 180 ملیۆن و 432 هەزار و 654 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 30 ملیۆن و 30 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 18ی شوباتی 2024 بوو کە تێیدا 213 ملیۆن و 672 هەزار و 851 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی راپەڕین لەبارەی داخستنی شەقامێک شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

زێڕ لە ناوخۆ و جیهان بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەك لە بەغداد ڕوویدا

تەقینەوەیەك لە ناحیەی قادسیە لە بەغداد ڕوویدا كە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی باڵیۆزخانەی ئوسترالیای لە بەغداد كردووەتە ئامانج. میدیاكانی عێراق…
Total
0
Share