دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستپێده‌كەن.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسەندکرد، رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستپێده‌كەن.
سه‌رۆككۆماری عێراق به‌گوێرەی مادده‌ی 54ی ده‌ستووری عێراق داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات له ماوه‌ی 15 رۆژدا یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی ئەنجامبدات.
به ته‌مه‌نترین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه دەکات، به‌گوێرەی مادده‌ی 53 دەبێت دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران به‌ئاشكرا بێت و دەزگاکانی راگەیاندن بڵاویبکەنەوە.