لەگەڵ بەردەوامی گەڕان و بەدواداچوونەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ژمارەی سەرپێچیکاران کەمیکردووە.
گۆران قادر، ئەندامی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیژنەكانیان بەردەوامن لە گەڕان و پشكنین و بەدواداچوونەكان.
وتیشی، هەڵمەتەكەی ئەمڕۆ بە بەشداری شەش لیژنە دەستیپێكردووە.
هیوای ئەوەشی خواست زۆرترین سەردان و كەمترین پسووڵەیان هەبێت.