هاتووچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “رێگای کەلار – کفری سایدی چوون بۆ کفری دادەخرێت”.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژە بەوە دەکات، “بەهۆی بارانبارین و کۆبوونەوەی ئاو لەسەر رێگاکە، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە کە رێگای کەلار – کفری سایدی چوون بۆ کفری لە زاڵگەی رزگاری تاوەکو ناحیەی سەرقەڵا دادەخرێت”.
دەشڵێت، “داوا لە شۆفێران دەکەین سایدی کفری – کەلار بەکاربهێنن بۆ چوون و هاتن و بە وریاییەوە و ئاگاداربوونەوە شۆفێری بکەن”.