ئاگادارییەكی گرنگ لە مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتییەوە بۆ دەنگدەرانی تایبەت

مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری دەنگدەرانی تایبەت دەكاتەوە دەڵێت، ” سبەینێ لەبەردەم بنكەكانی دەنگداندا ھەندێك كەسی راسپێردراو، وەك یارمەتیدان خۆیان لە دەنگدەران نزیكدەكەنەوە و شوختێك لە سیمكارتی دەنگدانەكەیان دەدەن و بەمەش كارتەكەیان لەكاردەكەوێت”.

دەشڵێت، “دەنگدەران تكایە ئاگاداربن تەنها لە ژوورەوەی بنكەی دەنگدان كارمەندی كۆمسیۆن كە باجی رەسمی پێبێت بۆی ھەیە كارتەكەت لێوەربگرێت بەمەبەستی دڵنیابوون لە خاوەنی كارتەكە”.

باسی لەوەش كردووە، هیچ كەسێكی دیكە بۆی نییە داوای كارتەكەت لێبكات، بە تایبەت لەبەردەم بنكەكانی دەنگدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەپەگە بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سەربازیی ئامەد ڕاگەیاند

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆكەخانەی سەربازیی ئامەد لەلایەن هێزەكانیانەوە ئەنجامدراوە. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی…
Total
0
Share