پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئەو کەسانە ئاگاداردەکاتەوە کە سەرەی ئەلیکترۆنییان هەیە و داوا دەکات پێش کاتژمێر 3:00 لە بەڕێوەبەرایەتییەکە ئامادەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە کە سەرەی ئەلیکترۆنییان هەیە و کاتی سەرەگرتنیان لە نێوان کاتژمێر :003 بۆ 5:00ی ئێوارەدایە، پێویستە زووتر لەو کاتە سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بکەن.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێویستە هاوڵاتییان پابەندبن بە ئامادەبوون لەو کاتەدا تا بتوانرێت لە هەمان رۆژدا مامەڵەکانیان بۆ تەواوبکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: پێنجشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت و گرێبەست بۆ خاوەنەکانیان…
Total
0
Share