بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوودا ئاستی ئاو لە بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان زیادیانكردووە و دەشڵێت، “ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان 70 سانتیمەتر و دەربەندیخان 60 سانتیمەتر زیادیانكردووە “.
رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕی ئاوی گلدراوە لە بەنداوی دوكان گەیشتووەتە 30 % و لە بەنداوی دەربەندیخانیش بڕی ئاوی گلدراوە یەك ملیار و 600 ملیۆن مەتر سێجایە.
وتیشی، “ئەمساڵ داهاتی ئاو بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان زیادیانكردووە”.