سۆران عومەر: لە هیچ شوێنێكی دونیادا ئەم مۆدێلە نەماوە مووچەخۆر بۆ مووچەكەی مانبگرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم لە یەكەم رۆژی دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە پابەندی بڕیارەكە نەبووە كە مووچە تەوتین بكرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا لە خێمەی مانگرتووانەوە رایگەیاند، لە هیچ شوێنێكی دونیادا ئەم مۆدێلە نەماوە مووچەخۆر بۆ مووچەكەی مانبگرێت و هۆكارەكەی حكومەتی هەرێمە و ئەوەی سەر بە بەغدایە ئێمە بەرپرسین و رووبەڕوویان دەبینەوە.

وتیشی، “حكومەتی هەرێم لە یەكەم رۆژی دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە كە تەوتینكردنی مووچەیە پابەندنەبووە و تەنانەت لە كۆبوونەوەكانی دوێنێی نێوان هەرێم و بەغداشدا “.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشێك لە شیعەكان هەوڵێكی پەرلەمانی بەرامبەر زیادكردنی هێزەكانی ناتۆ دەستپێدەكەن

ژمارەیەك فراكسیۆنی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵێكیان دەستپێكردووە بۆ ناچاركردنی حكومەت دەربارەی ئاشكراكردنی ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا و، وردەكاری بڕیارەكەی ئەمدواییەی…
Total
0
Share