بانكی ناوەندیی عێراق: بەهای 100 دۆلار دادەبەزێت بۆ خوار 150 هەزار دینار

بەرپرسێكی بانكی ناوەندیی عێراق دڵنیایی دەدات و رایدەگەیەنێت، لە ئاییندەیەكی نزیكدا بەهای 100 دۆلار دادەبەزێت بۆ خوار 150 هەزار دینار.

حەیدەر غازی، وتەبێژی بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاندووە، چەند رێكارێكی بانكی ناوەندیی عێراق خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەوەش وادەكات كە بەهای دۆلار بەرزنەبێتەوە و 100 دۆلار بگاتە سەروو 155 هەزار دینار، بەڵكو چاوەڕواندەكرێت بەهای 100 دۆلار لە ئاییندەیەكی نزیكدا بگاتە خوار 150 هەزار دینار.

وتیشی، “هەر كەسێك كە لە عێراقەوە گەشتبكات و داواكاریی پێشكەشبكات دۆلاری بە نرخی فەرمی بۆ دابیندەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: تیمەکانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە هەوڵدان

تەندروستیی عێراق رایگەیاند، “تیمەکانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە هەوڵدان”. وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، “تیمە تەندروستییەکان لە هەوڵی…
Total
0
Share