دیالە.. “10 مۆڵگەی داعش لەناوبران”

لە سنووری پارێزگای دیالە، سوپای عێراق 10 مۆڵگەی داعشی لەناوبرد، هەشتیان لەڕێگەی فڕۆكەكانەوە بوون.

بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی كانونی دووەم ئاشكرایكرد، “بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، فڕۆكەكانی سوپا هەشت مۆڵگەی داعش و هێزە سەربازییەكانیش دوو مۆڵگەیان لە پارێزگای دیالە لەناوبرد”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، “ئەو هەشت مۆڵگەیەی بۆردوومان كراون، كەوتوونەتە ناوچەكانی خەیلاویە و تبج لە سنووری قەرەتەپە”.

لەناوبردنی ئەو مۆڵگانەی داعش لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا داعش لە سنووری پارێزگای دیالە پەلاماری چەند پێگەیەكی سوپای عێراقی دا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرێبەستەكانیان لەگەڵ عێراق یارمەتیی تیرۆری داوە
فایزەر و ئەسترازێنیکا لە ئەمریكا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت

  دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا داوایەکی یاسایی لە دژی كۆمپانیاكانى ئەسترازێنیکا و ‏فایزەر و چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تر زیندووکردەوە، گومان…
Total
0
Share