لە سەر رێگای سەرەکی دەربەندیخان – زەڕایەن، ئۆتۆمبێلیکی گواستنەوەی سوتەمەنی وەرگەڕا و کەسێک بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە سەر رێگای سەرەکی دەربەندیخان – زەڕایەن، لەو دیو تونێڵی دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سوتەمەنی کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا .
ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە سوکی برینداربوو، رێگاکە کراوەیەو هیچ گرفتێکی هاتوچۆی دروستنەکردووە .