پۆلیسی هەڵەبجە: ئەو پارەیەی با بردی هەموویمان کۆکردەوە

ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە تێیدا پارە لە ئامێرێکی ATM بەهۆی رەشەباوە بڵاودەبێتەوە، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجەش دەڵێت، سەرجەمی ئەو بڕە پارەیە کۆکراوەتەوە.

ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، گرتە ڤیدیۆیەک لە کەناڵەکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت لە نزیک ئامێرێکی ATM لەناو شاری هەڵەبجە، بڕە پارەیەک با دەیبات.

ئاماژەی بەوەشدا، پاش بەدواداچوون و پەیوەندیکردن بە تیمی بانکی RTB، پێیان راگەیاندن کە رووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە تیمەکانیان سەرقاڵی دانانی پارەبوون لەناو ئامێرەکەدا و سەری یەکێک لەو بۆکسانەی کە پارەکەی تێدابووە لاچووە و بایەکی بەهێز پارەکەی بڵاوکردووەتەوە.

ئاکام قوتبەدین پشتڕاستیکردەوە، ”سەرجەمی ئەو بڕە پارەیە” کە با بردبووی، کۆکراوەتەوە و هیچ کێشەیەکی تەکنیکی لە ئامێری ATMـەکدا نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان داشكاندن بۆ مامۆستایان دەكرێت

بەرپرسێكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لقی گەرمیانی یەكێتیی مامۆستایان لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ نەخۆشخانەیەكی تایبەتدا ئەنجامداوە كە داشكاندن لەپشكنین…
Total
0
Share