کەشناسیی هەرێم: سبەینێ زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم سەرو 30 پلەی سیلیزی دەبن

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرمی بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و سبەی لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو دەگاتە سەرو 30 پلەی سیلیزی.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێنجشەممەوە دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت وپلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان دەستگیرا بەسەر 22 تۆن دوگی ئاژەڵدا

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان رایگەیاند، لەلایەن كارمەندانی هێزەكانی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی دەروازەی پەروێزخانەوە، دەست بەسەر بارهەڵگرێكی بەڕاد لەجۆری…
Total
0
Share