بە تۆمەتی زیادەڕەوی هاوڵاتییەك دەستگیرکرا

لە شارباژێڕ، بە تۆمەتی زیادەڕەوی هاوڵاتییەك دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ئامانجی پاراستنی سروشت و ژینگەی ناوچەکەیان مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ دەرچوون بۆ سنووری  شاخەسور و گوندی دڕەڵەی حاجی، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکیان بە تۆمەتی زیادەڕەوی دەستگیرکرد کە هەستابوو بە دروستکردنی خانوو لەسەر موڵکی گشتی .

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share