پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەی

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای هەرێم خستەڕوو، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما تا ڕادەیەك بەرز دەبنەوە.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبنییەكانی كەشوهەوای بڵاوكردووەتەوە، پێشبینی كردووە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی شوبات ئاسمانی زۆربەی شارەكانی هەرێم ساماڵ بن.

لە پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك نزمترین پلەی گەرما 6 پلە دەبێت و بەرزترین پلەش لە پارێزگای كەركوك دەبێت كە 22 پلەیە.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی هەینی، كەشناسیی هەرێم پێشبینی كردووە، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەكانی گەرما یەك پلە بەرز دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوسف كیلابی: بانكەكانی رەشید و رافیدەین ئامادەن لە ماوەی مانگێكدا هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بكەنەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكەكانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئابی ئامادەن لە…
Total
0
Share