گرفتى مووچەى پێشمەرگە چارەسەرکرا

وتەبێژى هێزەکانى حەفتا چارەسەرى گرفتى کەمیی پارەى تەرخانکراو بۆ مووچەى هێزەکانیان رادەگەیەنێت و دەڵێت، ئەمڕۆ مووچە دابەشدەکرێت.

لیوا ئەحمەد لەتیف، وتەبێژى هێزەکانى حەفتاى پێشمەرگە بە تۆڕى میدیایى ئێستاى راگەیاند، ئەو گرفتەى لە کەمیی پارەى تەرخانکراو بۆ مووچەى هێزەکانیان هەبوو چارەسەرکرا و پارەى پێویستیان بۆ دابینکراوە.

وتیشى، “ئەمڕۆ مووچەى پێشمەرگەى سەر بە هێزەکانى 70 دابەشدەکرێت و سبەینێش مووچەى خانەنشینیى هێزەکانى 70 دابەشدەکرێت”.

بڕیاربوو دوێنێ سێشەممە مووچەى مانگى شوباتى هێزەکانى 70 دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆى کەمی ئەو پارەیەى بۆیان تەرخانکرابوو، دواکەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێشتخانەکان جۆرێک شروب بۆ ناو خواردنەکانیان بەکاردەهێنن تەندروستیش هۆشداریدەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین هۆشداری دەداتە سەرجەم خواردنگە و چێشتخانەکان کە هەر شوێنێک شروب بەکاربهێنێت بۆ سوورکردنەوەی خواردنەکان…
Total
0
Share