بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ تەنها 4.410 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی نەختینە خستووەتە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و نزیکەی 213 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 213 ملیۆن و 604 هەزار و 104 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 209 ملیۆن و 194 هەزار و 104 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها 4 ملیۆن و 410 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 11ی شوباتی 2024 بوو کە تێیدا 208 ملیۆن و 258 هەزار و 40 دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو بڕەش 13 ملیۆن و 270 هەزار دۆلاریان بەشێوەی نەختینە بووە.

سەبارەت بە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 152 هەزار و 50 دیناری عێراق مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا

بابەتی دواتر

راپرسییەک: بایدن و ترەمپ شیاونین بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە بەهۆی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی هێڵەكانی…
Total
0
Share