وەزارەتی دارایی: وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد

ئێستا

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، وەفدێکی هونەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنی رێکارە دارایی و  ژمێریارییەکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوه‌ندی عێراق گەیشتە بەغداد.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی درایی، وەفدەکە پێكهاتوون له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارە وەفدەکە ماوەی چەند رۆژێک لە شاری بەغداد بمێننەوە، بۆ بەشداری لە چەندین خولی هاوبەش، لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراق.

لەبارەی مەبەستی سەردانەکەوە ئاماژە بەوەشکراوە، بە مەبەستی دروستکردنی تیمی هاوبەش، بۆ یەکخستنی رێکارە دارایی و  ژمێریارییەکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوه‌ندی عێراقە.

 

بابەتی پێشتر

یەكێتی و گۆڕان: شایستەی دارایی هەرێم تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان نەکرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم لەبارەی پارەی بەشەخۆراکەوە روونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share