وەزیری کار: بۆ 30 هەلی کار 4500 فۆڕم پڕکراونەتەوە

ئەمڕۆ لەپارێزگای هەڵەبجە، سەنتەرێکی تایبەت بە منداڵانی توشبووی ئۆتیزم کرایەوە، کە بۆ دامەزراندنی 30کارمەند بۆی چوار هەزار و 500 فۆڕم پڕکراونەتەوە.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “کردنەوەی ئەم سەنتەرە گرنگییەکی زۆری بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی و خێزانەکانیان هەیە، ئێمە لێرە ڕاهێنانیان پێدەکەین، کۆبوونەوە بە دایک و باوکیان دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانن لە ماڵەکانی خۆشیاندا درێژە بە ڕاهێنانەکانی منداڵان بدەن و دانەبڕێن، تا بتوانین ئەو منداڵانە بنێرینە خوێندنگە ئاساییەکان”.

وتیشی، “بۆ ئەو سەنتەرە 30 کەس دادەمەزرێنین، پێشتر بە شێوەی ئۆنلاین چوار هەزار و 500 فۆڕم  پڕکراوەتەوە،  چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە، لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە خاڵیان بۆ دانراوە، دواتر کێ زۆرترین خاڵی هەبووو وەردەگیرێت”.

باسیلەوەشکرد،”هەموو ئەوانەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە مافی خۆیانە دابمەزرێن، هەرکەسێک گومانی لە ئەنجامەکان هەبوو با بێت ئێمە ڕوونکردنەوەی دەدەینێ بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لە شەفافی پڕۆسەکە”.

سەبارەت بە بڕیاری لێبوردنی گشتی، کوێستان محەمەد وتی، “ئەوە کاری پەرلەمانی کوردستانە، بەڵام لەئێستادا لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە نوێنەری ئێمەشی تێدایە”.

بابەتی پێشتر

پێشمەرگەیەك بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

پارێزگای هەولێر: دروستبوونی لافاو دەسەڵاتی ئێمەی تێدا نییە و ناتوانین ڕێگریی لێبکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share